بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیێتنام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤیێتنام
بە ڤیەتنامی: Cộng hòa Xã hội Chủ nghĩa Việt Nam
بەشێکە لەMainland Southeast Asia
دامەزران٢ی تەممووزی ١٩٧٦
ناو بە زمانی فەرمیViệt Nam
کورتەناوVN
ئایینبودیزم، کاسۆلیکی، پرۆتێستانت، Caodaism، Hòa Hảo
ناونراوە لەدوایNanyue
پۆستی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەGeneral Secretary of the Communist Party of Vietnam
سکرتێری گشتیTô Lâm
زمانی فەرمیزمانی ڤیێتنامی
سروودی نیشتمانیTiến Quân Ca
Cultureculture of Vietnam
دروشمĐộc lập – Tự do – Hạnh phúc، Independence – Freedom – Happiness، Независимост - свобода - щастие، Annibyniaeth – Rhyddid – Hapusrwydd
کیشوەرئاسیا
وڵاتڤیێتنام
پایتەختھانۆی
ناوچەی کاتیUTC+07:00، Asia/Ho_Chi_Minh
ناوچەی جوگرافیباشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
پۆتانی شوێن١٦°٠′٠″N ١٠٨°٠′٠″E
Coordinates of geographic center١٤°٣′٣٠″N ١٠٨°١٦′٣٨″E
Coordinates of easternmost point١٢°٣٨′٥٤″N ١٠٩°٢٧′٤٢″E
Coordinates of northernmost point٢٣°٢٢′٤٨″N ١٠٥°١٩′٤٨″E
Coordinates of southernmost point٨°٣٣′٤٥″N ١٠٤°٤٩′٥٣″E
Coordinates of westernmost point٢٢°٢٤′٣″N ١٠٢°٨′٣٨″E
بەرزترین خاڵFansipan
نزمترین خاڵSouth China Sea
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتدەوڵەتی یەکگرتوو، ڕژێمی تاک حیزبی، کۆمار
پۆستی سەرۆکی دەوڵەتPresident of Vietnam
سەرۆکی حکوومەتTô Lâm
نووسینگەی بەڕێوەبردنPrime Minister of Vietnam
Party chief representativeTô Lâm
سەرۆکPhạm Minh Chính
دەستەی جێبەجێکردنGovernment of Vietnam
ئەنجومەنی یاسادانەرNational Assembly of Vietnam
دەسەڵاتی دادوەری باڵاSupreme People's Court of Vietnam
Central bankState Bank of Vietnam
دانیشتووان٩٦٬٢٠٨٬٩٨٤
دراوVietnamese đồng
ھاوسنوورە لەگەڵچین، کەمبۆدیا، لاوس
Driving sideright
Electrical plug typeNEMA 1-15، Europlug، BS 1363، Schuko
لە پێشChính phủ Cách mạng lâm thời Cộng hòa miền Nam Việt Nam، ڤیێتنامی باکووری
جێگەی دەگرێتەوەDai Viet
لێکۆڵینەوە لەلایەنVietnamese studies
ڕووبەر٣٣١٬٦٩٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://vietnam.gov.vn/، https://chinhphu.vn/
ھاشتاگViệt_Nam، Vietnam، vietnam
پاوانی ئینتەرنێتی.vn
وەسفی ئاڵائاڵای ڤیێتنام
وەسفی نیشانEmblem of Vietnam
جوگرافیای ئەم بابەتەجوگرافیای ڤیێتنام
‎most populous urban areaThành phố Hồ Chí Minh
ئابووری بابەتئابووریی ڤیێتنام
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Vietnam
کۆدی مۆبایلی وڵات452
کۆدی تەلەفۆنی وڵات+84
Trunk prefix0
Emergency phone number113، 115، 114
GS1 country code893
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلVN
Maritime identification digits574
Map

ڤیێتنام بە فەرمی کۆماری سۆسیالیستی ڤیێتنام، وڵاتێکە لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. بە ڕووبەرێکی نزیکەی ٣٣١٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن کەس، ١٦ھەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان لە ڕووی زۆریی دانیشتووانەوە. یەکێکە لەو دوو دەوڵەتە کۆمۆنیستەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ڤێتنام لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ چین، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ لاوس و کەمبۆدیا؛ ھەروەھا دەکەوێتە سەر کەنداوی تایلەند لە باشووری ڕۆژاوا و دەریای چینی باشوور لە ڕۆژھەڵات، کە لەوێدا سنووری دەریایی ھاوبەش و کێشەلەسەری لەگەڵ وڵاتانی تردا ھەیە. پایتەختەکەی شاری ھانۆییە، لەکاتێکدا گەورەترین شاری ھۆشی مینە.

ڤێتنام وڵاتێکی لەحاڵی گەشەسەندنە و خاوەنی ئابوورییەکی داھات مامناوەندی بەرزە.[١] وڵاتەکە ئاستێکی بەرزی گەندەڵی، سانسۆر، کێشەی ژینگەیی و تۆمارێکی خراپی مافەکانی مرۆڤی ھەیە. ڤێتنام ئەندامە لە دامەزراوە نێودەوڵەتی و حکومییەکان، لەوانە لێژنەی نەتەوەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ھاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای ھێمن، بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فرانکۆفۆنی (OIF) و ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی (WTO). ھەروەھا دوو جار کورسی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرتووە.

مێژوو

[دەستکاری]

ڤێتنام لە سەردەمی بەردینی کۆنەوە (پالیۆلیتیک) مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە و لە ھەزارەی یەکەمی پێش زاییندا یەکەمین دەوڵەتەکان لەسەر دێلتای ڕووباری سوور لە باکووری ڤێتنامی مۆدێرنی ئێستادا دامەزران.[٢] خانەوادەی ئیمپراتۆریەتیی ھان باکوور و ناوەڕاستی ڤێتنامیان لکاند بە ئیمپراتۆرییەتەکەیانەوە، بەوەش لە ساڵی ١١١ی پێش زایینەوە تا سەرەتای دەرکەوتنی یەکەمین خانەوادەی پاشایەتی خۆماڵی لە ساڵی ٩٣٩دا لەژێر فەرمانڕەوایی چیندا مانەوە. خانەوادە پاشایەتییە یەک لەدوای یەکەکانی دواتر، لە ڕێگەی کۆنفووشیزم و بودیزمەوە کاریگەرییەکانی چینیان وەرگرت و بەرەو باشوور بۆ سەر دێلتای ڕووباری مێکۆنگ فراوانخوازییان کرد و شانشینی چامپایان داگیرکرد.

لە زۆربەی سەدەکانی ١٧ و ١٨دا، ڤێتنام لە ڕاستیدا بەسەر دوو ناوچەی فەرمانڕەواییدا دابەش ببوو کە بریتی بوون لە (دانگ ترۆنگ) و (دانگ نگوای). خانەوادەی پاشایەتی نگوێن —کە دوا خانەوادەی ئیمپراتۆری بوون لە ساڵی ١٨٨٣دا خۆیان بەدەستەوە دا بەرامبەر فەڕەنسا. لە ساڵی ١٨٨٧دا، خاکەکەی وەک سێ ھەرێمی جیاواز خرایە سەر ھیندۆچینی فەرەنسی. دەستبەجێ دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم، بەرەی ھاوپەیمانی ڤێت مین بە سەرکردایەتی کۆمۆنیستەکان شۆڕشی ئابیان بەرپا کرد و لە ساڵی ١٩٤٥دا سەربەخۆیی ڤێتنامیان لە ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن ڕاگەیاند.

ڤێتنام لە سەدەی بیستەمدا بەناو شەڕێکی درێژخایەندا تێپەڕی. دوای جەنگی جیھانی دووەم، فەرەنسا گەڕایەوە بۆ سەرلەنوێ چەسپاندنەوەی دەسەڵاتی کۆلۆنیالی خۆی لە یەکەمین جەنگی ھیندۆچیندا، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٤دا و لە نێوەندی شەڕی سارددا شکستی ھێنا. وەک دەرئەنجامێک بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوان ڤێت مین و فەرەنسا واژوو کران، ڤێتنام بۆ دوو بەش دابەش کرا.

دواتر شەڕی ڤیێتنام لە نێوان ڤێتنامی باکووری کۆمۆنیست (کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەت و چینەوە پاڵپشتی دەکرا) و ڤێتنامی باشووری دژە کۆمۆنیست (کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا) ھەڵگیرسا. دوای سەرکەوتنی ڤێتنامی باکوور لە ساڵی ١٩٧٥دا، ڤێتنام لە ساڵی ١٩٧٦دا وەک دەوڵەتێکی کۆمۆنیست یەکیگرتەوە، کە لەژێر سایەی پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنامدا (CPV) خۆی وەک دەوڵەتێکی سۆشیالیست پێناسە کرد.

ئابوورییەکی پلاندانراوی ناکارامە، گەمارۆی بازرگانی لەلایەن ڕۆژاواوە، و شەڕەکانی لەگەڵ کامبۆدیا و چین زیاتر وڵاتەکەیان پەکخست. لە ساڵی ١٩٨٦دا، پارتی کۆمۆنیستی ڤێتنام چاکسازیی ئابووری و سیاسی ھاوشێوەی چاکسازییە ئابوورییەکانی چینی دەستپێکرد، کە وڵاتەکەی گۆڕی بۆ ئابوورییەکی بازاڕی بە ئاراستەی سۆشیالیستی. ئەم چاکسازییانە پرۆسەی تێکەڵبوونەوەی ڤێتنامیان لەگەڵ ئابووری و سیاسەتی جیھانیدا ئاسانتر کرد.

جوگرافیا

[دەستکاری]

ڤێتنام دەکەوێتە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی ھیندۆچین لە نێوان ھێڵەکانی پانی ٨ و ٢٤ پلەی باکوور، و ھێڵەکانی درێژی ١٠٢ و ١١٠ پلەی ڕۆژھەڵات. ڕووبەری گشتی وڵاتەکە ٣٣١٬٢١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٢٧٬٨٨١ میل چوارگۆشە)یان ٣٣١٬٦٩٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (١٢٨٬٠٧٠ میل چوارگۆشە). کۆی درێژی سنوورە وشکانییەکانی وڵاتەکە ٤٬٦٣٩ کیلۆمەترە (٢٬٨٨٣ میل) و درێژی ھێڵی کەناراوەکانی ٣٬٤٤٤ کیلۆمەترە (٢٬١٤٠ میل). لە تەسکترین خاڵیدا لە پارێزگای کوانگ بین لە ناوەڕاستی وڵاتەکە، پانییەکەی دەگاتە تەنھا ٥٠ کیلۆمەتر (٣١ میل)، لەکاتێکدا لە باکووردا فراوان دەبێت بۆ نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەتر (٣٧٠ میل).

خاکی ڤێتنام زیاتر گردەڵان و پڕە لە دارستانی چڕ، و زەوی تەخت تەنھا نزیکەی ٢٠٪ی خاکەکەی پێکدەھێنێت. چیاکان ٤٠٪ی ڕووبەری خاکی وڵاتەکە دادەپۆشن، و دارستانە کەمەرەیییەکانیش (ترۆپیکاڵ) نزیکەی ٤٢٪ی دەگرنەوە. ڕووباری سوور بە لای شاری ھانۆیدا لە باکووری ڤێتنام تێدەپەڕێت پێش ئەوەی بڕژێتە ناو کەنداوی تۆنکین. دێلتای ڕووباری سوور دەشتایییەکی تەخت و نزم و شێوە سێگۆشەیییە کە ڕووبەری ١٥٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە (٥٬٧٩٢ میل چوارگۆشە) دادەپۆشێت. ئەم ناوچەیە بچووکترین ڕووبەری ھەیە، بەڵام لەسەر ئاستی ھەموو ھەرێمەکانی ڤێتنام خاوەنی زۆرترین ژمارەی دانیشتووان و بەرزترین چڕی دانیشتووانە. ناوچەکە بە تۆڕێکی ئاڵۆز لە ڕووبار و کەناڵە ئاوییەکاندا تێپەڕ دەبێت، کە ھێندە نیشتوو (سێدیمێنت) لەگەڵ خۆیاندا ھەڵدەگرن، دەبێتە ھۆی ئەوەی دێلتاکە ساڵانە ٦٠ بۆ ٨٠ مەتر (١٩٦٫٩ بۆ ٢٦٢٫٥ پێش) بەرەو ناو دەریای چینی باشوور پێشڕەوی بکات. ناوچەی ئابووری تایبەتی ڤێتنام ٤١٧٬٦٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٦١٬٢٦١ میل چوارگۆشە) لە دەریای چینی باشووردا دەگرێتەوە.

باشووری ڤێتنام دابەش بووە بەسەر دەشتایییە کەناراوە نزمەکان، چیاکانی زنجیرەچیای ئانامایت، و دارستانە بەرفراوانەکاندا. ناوچە بەرزەکانی باشوور کە لە پێنج بەرزایی تا ڕادەیەک تەختی پێکھاتوو لە خاکی بازاڵتی پێکدێن، ١٦٪ی زەوییە شیاوەکانی کشتوکاڵ و ٢٢٪ی کۆی خاکی دارستانی وڵاتەکە پێکدەھێنن. خاکی زۆربەی بەشەکانی باشووری ڤێتنام بەھۆی کشتوکاڵی چڕ و بەردەوامەوە، تا ڕادەیەک ماددەی خۆراکی کەمی تێدایە. ھەروەھا چەند بوومەلەرزەیەکی بچووک لەم ناوچەیەدا تۆمار کراون.

بەشی باکووری وڵاتەکەش زیاتر لە ناوچە بەرزەکان و دێلتای ڕووباری سوور پێکدێت. چیای فانسێپان، کە لووتکەکەی دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ھەردوو پارێزگای لاو کای و لای چاو، بەرزترین چیایە لە تەواوی نیمچەدوورگەی ھیندۆچیندا و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٬١٤٣ مەتر (١٠٬٣١٢ پێ). ڤێتنام لە باکوورەوە تا باشوور خاوەنی چەندین دوورگەیە؛ کە دوورگەی فو کوۆک گەورەترینیانە. دەریاچەی بابی گەورەترین دەریاچەی سروشتییە لە ڤێتنام، و ڕووباری مێکۆنگیش درێژترین ڕووباری وڵاتەکەیە.

دەشکەوتی ھانگ سۆن دۆنگ، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا لەلایەن شاندێکی کۆمەڵەی توێژینەوەی ئەشکەوتەکانی بەریتانیاوە ڕووپێوی بۆ کرا، لە ڕیزی گەورەترین ئەشکەوتەکانی جیھاندایە.[٣] درێژی ئەشکەوتەکە زیاتر لە ٨٫٨ کیلۆمەترە (٥٫٥ میل)، و ھەندێک لە ھۆڵ و ژوورە ناوخۆیییەکانی ھێندە گەورەن کە دەتوانن باڵەخانەیەکی ٤٠ نھۆمی لەخۆ بگرن. ئەشکەوتەکە چاڵێکی داڕماوی زەبەلاحی تێدایە کە قووڵییەکەی زیاتر لە ١٨٣ مەترە (٦٠٠ پێ)، و لەژێر ئەو چاڵەدا دارستانێکی کەمەرەیی (ترۆپیکاڵ) شین بووە کە بەرزی دارەکانی دەگاتە نزیکەی ٣٠ مەتر (٩٨ پێ). ئەم دارستانە بووەتە نیشتیمانی مەیموون و ئاژەڵانی تر کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ژینگەیەکی ژێر زەویدا وەک ئەشکەوتدا نادۆزرێنەوە. ھەروەھا ڕووبارێکی ژێر زەویش لە ناو ئەشکەوتەکەدا دەڕوات.[٤]

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ڤیێتنام ٩٢٬٥٤٧٬٩٥٩ کەس بووە کە دەکاتە ١٫٢٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠٫٣ ساڵە. ھەروەھا ٣٣ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «World Bank Country and Lending Groups – World Bank Data Help Desk». The World Bank. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. ↑ Seah, A. , & Nair, C. M. (2004).
  3. ↑ James Owen (٩ی تەممووزی ٢٠٠٩). «National Geographic». National Geographic. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. ↑ Natasha Geiling (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «From the Biggest to the Longest, Five Amazing Caves To Visit». Smithsonian. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ↑ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]