بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەکتربەستن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(x∘y)∘z=x∘(y∘z).

یەکتربەستن [١] (بە ئینگلیزی: Associative) لە بیرکاریدا، خاسیەتێکە پێناسە دەکرێت لەسەر کردارێکی دوانی. بە کەلکوەرگرتن لە یەکتربەستن دەتوانی پێناسەی پێکھاتەیەکی جەبری بکەیت، ئەم خاسیەتە یەکێکە لە چوار مەرجی سەرەکیی بیردۆزیی گرووپەکان و لە جەبری پەتیدا ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت.

پێناسە

[دەستکاری]

وا دابنێ ⋆ کردارێکی دوانی لەسەر کۆمەڵی A بێت، (A بەتاڵ نییە) ⋆ کردارێکی یەکتربەستنە ئەگەر بۆ ھەر a و b و c لە کۆمەڵیA،

(a⋆b)⋆c=a⋆(b⋆c)

نموونە

[دەستکاری]
کۆکردنەوەی ژمارە ڕاستەقینەکان کردارێکی یەکتربەستنە.
a+(b+c)=(a+b)+c

و

a⋅(b⋅c)=(a⋅b)⋅c
بەڵام لێدەرکردن کردارێکی یەکربەستن نییە. بۆ نموونە:
5−(3−2)≠(5−3)−2
  • ئاوێتەکردنی فانکشنەکان، کردارێکی یەکتربەستنە

ئەگەر h : S → T و g : T → U و f : U → V ئەوا

(f∘g)∘h=f∘(g∘h)=f∘g∘h

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین

سەرچاوەکان

[دەستکاری]